سەردێر

كەركوك، هێڵێكی گواستنەوەی كارەبا كرایە ئامانج

خەڵك-
كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وزەی كارەبای باكوور ڕایدەگەیەنێت، هێڵی گواستنەوەی كارەبای كەركوك- مەسنوریە، بە بۆمبی چێنراو كرايە ئامانج.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بڵاوكرایەوە”هێڵی گواستنەوەی كەركوك- مەنسوریە ( 400 كەی ڤی)، ڕووبەڕووی كارێكی تێكدەرانەی ترسنۆكانە بۆوە بە بۆمبی چێنراو، ئەمەش بووە مایەی زیانگەیاندن بە دوو پایەی تاوەری ژمارەی (210) و بە هەمان شێوە پایەیەكی تاوەری ژمارە (209) زیانی پێگەیشت، لەگەڵ بونی بۆمبێكی چێنراوی تر كە نرابۆوە تا بە پایەیەكی تاوەری ژمارەی (209) بتەقێنێتەوە، لەئێستاشدا لەلایەن تیمی ئەندازیاریی كار بۆ پوچەڵكردنەوەی دەكات لە ناوچەی (بئر الذهب)ی سەر بە ناحیەی ئامرلی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستبەجێ‌ تیمی چاككردنەوەی هێڵەكانی سەر بە لقی كارەبای تۆڕی كوركوك، دەستیكرد بە كاریی چاككردنەوە و بەستنەوەی ئەو پایانەی زیانییان لێكەوتبوو، خۆشبەختانە هێڵەكە خرایەوەگەڕ”.

ماوەیەكە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا لە سنوری پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە، ڕووبەڕووی كاريى تێكدەرانە دەبنەوە و چەكدارانی ڕێكخراوی داعش  بە هەوڵى زیانگەیاندن بەو كەرتە تۆمەتبار دەكرێن.