سەردێر

پەروەردە ڕێنمایی بۆ گواستنەوە و تەنسیبی مامۆستایان بڵاوكردەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتییەكی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێنماییەكانی گواستنەوە و دانان (تەنسیب)ی مامۆستایان بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە، لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕێنماییەكانی تایبەت بە گواستنەوە و دانان-ی مامۆستایانی لەنێوان خوێندنگەكانی سنووری پەروەردەكەی و هەروەها لەنێوان پەروەردەی شارۆچكەكان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، دەبێت مامۆستایان فۆڕم پڕبكەنەوە.

بەپێی ڕێنماییەكە، بۆ گواستنەوەی مامۆستایان لە سنوری پەروەردەی سەیدسادق لە ڕێگەی فۆڕمەوە دەبێت و دەبێت لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە (11 و 12-8-2021) سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمەكە و پێویستە لەگەڵ خۆتان وێنەیەک لە (ناسنامە یان کارتی نیشتمانی) و وێنەیەک لە (کارتی زانیاری) بهێنن و لە ڕۆژی یەک شەممە لە ڕێکەوتی (2021/8/15) فۆڕمەکە بگێڕنەوە بۆ خۆیەتی و میلاک.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی شارۆچكەكان دەبێت ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێت گواستنەوەیان بۆ بکرێت لە سنوری پەروەردەکەمانەوە بۆ پەروەردەیەکی تر ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە (11 و 12-8-2021) سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم، پێویستە لەگەڵ خۆتان وێنەیەک لە (ناسنامە یان کارتی نیشتمانی)+ وێنەیەک لە (کارتی زانیاری) بۆ کەسی شەهید پلە ەکی هەبێت (پشتگیری ب. شەهیدان و ئەنفالکراوان ) بهێنن، لە ڕۆژی یەک شەممە لە ڕێکەوتی (2021/8/15) فۆڕمەکە بگێڕنەوە بۆ خۆیەتی و میلاک.

ئاشكراشی كردووە، بۆ دانانی کاتی (تەنسیب) لەسنوری پەروەردەکەمان یان لە نێوان بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارۆچكەكان لە ڕێکەوتی ( 2021/7/1 تا 2021/9/1 ) ئەنجام دەدرێت

وەك لە ڕێنماییەكەدا هاتووە، “گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان لەسەر بنەمای نیشتەجێبوون و هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێت و لە ڕێکەوتی (2021/7/1 تا 2021/12/31 ) دەبێت مامەڵە بكرێت”.