سەردێر

زیاتر لە 200 كۆچبەری عێراقی لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە

خەڵك-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق، گێڕانەوەی 240 كۆچبەری عیراقی كە لە بیلاڕوسیا گیرییان خواردووە، ڕادەگەیەنێت.

ئەحمەد سەحاف، وەزیری دەرەوەی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”گەشتی گەڕانەوەی عیراقییەكان و ئەو گەشتیارانەی لە بیلاڕوسیا و سنورە هاوبەشەكانی لەگەڵ لیتوانیادا گیرییان خواردبوو، لەئێستادا بەرەو بەغدا بەڕێوەیە و 240 سەرنشینی هەڵگرتووە”.

ڕاشیگەیاندووە، هێڵی ئاسمانی عیراقی هەوڵێكی گەورەی خستۆتەگەڕ لەگەڵ كادرانی دیپلۆماسی لە مینسك، تا تەواوی ئاسانكاری لەو بارەیەوە پێشكەش بكەن.

دوێنێ‌ دوو شەممە، لیناس ئەنتاناس لینكۆڤیۆس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ڕایگەیاندبوو، ئەوەی لەسەر سنورەكان لەگەڵ بیلاڕوسیا ڕوودەدات سەبارەت بە پرسی كۆچبەرانی عیراقی، پرۆسەیەكی سیاسی مینسكە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا.