سەردێر

ئێران، مردن بە كۆرۆنا 95 هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39139 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39139 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 508 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 4 ملیۆن و 238 هەزار و 676 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 95 هەزار و 111 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.