سەردێر

بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، فەرمانی ناچاری دەدرێتە سەربازانی ئەمریكا

خەڵك-

سوپای ئەمەریكا تاكو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو داوا لە سەربازانی وڵاتەكەی دەكات ڤاكسین وەربگرن.

 

لوەید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە پەیامێكدا بۆ سەربازانی ئەمەریكا ئاشكرایكرد، هەوڵی ئەوە دەدات سەرۆكی ئەمەریكا فەرمانی ناچاركردنی سەربازەكان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین پەسەند بكات.

وتیشی”ئەگەر هەست بكەم پێویست بكات، ئەوا دوو دڵ نابم لەوەی پێشنیاری ڕێوشوێنێكی دیكە بۆ سەرۆك بكەم.”

لای خۆشییەوە جۆ بایدن ڕایگەیاند، پشتیوانی لە پەیامەكەی وەزیری بەرگری ئەریكا دەكەم و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، وەرگرتنی ڤاكسین سەربازەكانمان تەندروست دەكات تاكو بتوانن باشتر پارێزگاری لە خێزانەكانیان بكەن و دڵنیاببنەوە لەوەی هێزەكانمان ئامادەن لە هەرشوێنێكی جیهاندا كاربكەن.

سوپای ئەمەریكا لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نزیكەی نیوەی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكە بەتەواوەتی ڤاكسینیان وەرگرتووە.