سەردێر

وەزارەتی كشتوكاڵ: 100 هەزار نەمام بۆ سەوزكردنی شۆستە و شەقامەكانی سلێمانی دابین دەكرێت

خەڵك

وەزارەتی كستوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بڕی (100 هەزار) نەمام بۆ سەوزكردنی شۆستە و شەقامەكانی سلێمانی دابین دەكرێت.


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لەپێناو بەردەوامیدان بە جوانكردنی سیمای شار و بەر فراوانكردنی هەڵمەتی نیشتمانی پارێزگاری و هێشتنەوەی ڕووبەری سەوزایی لە هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاردرا بە دابین كردنی بڕی (100 سەد هەزار) نەمام لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەمەبەستی بەشداری كردن لە پرۆژەی سەوزكردنی شەقام و شۆستەكانی شاری سلێمانی.