سەردێر

شێخ جەعفەر: جیهانی مرۆڤایەتی لە ڕۆژگارێكی سەختی تەندروستی و ئابووریدایە

خەڵك
جەعفەر شێخ مستەفا ڕایدەگەیەنێت، نزا دەكەم لە یەزدان كە ئەم نەخۆشی و ناخۆشییانەی بەرۆكی جیهانی گرتووەتەوە لەسەرمان لابەرێ.
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، دەڵێت: “بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆچی و ساڵیادی هیجرەتی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەر موحەمەد (ص) پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم”.

جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەبەوەش دەدات:” ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە كە جیهانی مرۆڤایەتی لە ڕۆژگارێكی سەختی تەندروستی و ئابووریدایە، نزا دەكەم لە یەزدان كە ئەم نەخۆشی و ناخۆشییانەی بەرۆكی جیهانی گرتووەتەوە لەسەرمان لابەرێ و ئێمەش بەیەكەوە هەنگاو بنێین بۆ قۆناغێكی نوێ بەرەو ژیانێكی پێكەوەیی و پڕ لە ئاسوودەیی”.