سەردێر

بەرشەلۆنە لە دوای مێسی كاپتنی تیپەكەی ئاشكرا كرد

خەڵك-
یانەی بەرشەلۆنە، ڕێزبەندی ئەو یاريزانانەی دەبنە كاپتنی تپیپەكەی ڕادەگەیەنێت لەدوای ڕۆیشتنی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتنینی لە یانەی كاتالۆنی كە وەك بۆمێك جیهانی هەژاند و لە واژۆكردن بۆ پانەی پاریس سان جێرمان نزیكبۆوە.

بەرشەلۆنە لەسەر پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، پێویستە كاپتنەكان دیاریی بكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش چوار یاریزان دەستنيشان كراون بۆ وەرزی نوێ‌، ئەمەش لەكاتێكدایە كە مێسی لەماوەی سێ‌ ساڵی ڕابردوو و بە دیاریی كراویش لەدوای ڕۆیشتنی ئەندرێس ئەنێستا بۆ خولی ژاپۆنی، سەركردایەتی بەرشەلۆنەی كرد.

بەشەلۆنەی ڕایگەیاند، سێرگێو بۆسكێتس دەبێتە یاریزانی یەكەم بۆ وەرگرتنی نیشانەی كاپتنی و دوای ئەویش پیكی و پاشان سێرجی ڕۆبیرتۆ، ئەم سێ‌ یارزانەش دەرچووی ئەكادیمیای لاماسیان، یاريزانی چوارەمیش جۆردی ئەلبایە كە لە ڕیزبەندی بوون بە كاپتنی بەرشەلۆنەدايە.