سەردێر

هەرێمی كوردستان، 19 حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

زیاتر لە 3500 كەسیش تووشی پەتاكە بوون

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 3543 حاڵەتی تووشبوون و 19 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.


بەپێی ئامارێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە، 13102 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 668 كەس و لە سلێمانی 1137 كەس و لە گەرمیان 54 كەس و لە دهۆك 578 و لە هەڵەبجە 56 كەس و لە ڕاپەڕین 50 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

هەر لە ئامارەكەدا ئاماژە بە تۆماركردنی 736 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو.