سەردێر

كۆچبەرە عیراقییەكانى بیلاڕوس دەهێنرێنەوە

خەڵك-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق، دەستكردن بە هێنانەوەی كۆچبەرە عیراقییەكان لە مینسك ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”كۆمپای فلای بەغدا، گەشتێك لە مینسكەوە بۆ بەغدا بەڕێدەخات و زیاتر لە 80 كۆچبەری عیراقی لەخۆدەگرێت كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بۆ هێنانەوەی عیراقیەكان تەرخان دەكرێت، بەپێی ناوە تۆماركراوەكانیش، تائێستا 200 كەس لەخۆدەگرێت”.

بە وتەی سەحاف”تەرمی جەعفەر حارس، كۆچبەری كۆچكردووش كە لەسەر سنوری بیلاڕوس لیتوانیا گیانی لەدەستدا دەهێنرێتەوە، باڵیۆزی عیراقیش لە مۆسكۆ لە مینسكی پایتەختی بیلاڕوسەوە، زەمینە سازی پێویست دەكات بۆ گواستنەوە عیراقییەكان لە مینسكەوە”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت”پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بلاڕوس بۆ زانینی دوایین پەرەسەندنەكان لە ناوچە سنورییەكانی وڵاتەكە، لەپێناو هێنانەوەی تەواوی ئەو كۆچبەرانەی خواستییان لە گەڕانەوەیە، تیمی دیپلۆماسی عیراقیش لە مینسك، بەردەوامە لە پێدانی ڤیزە بەوانەی پاسپۆرتیان ونكردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نیشتمان”.