سەردێر

گەورەترین بڕی ڤاكسینی فایزەر و سینۆفارم گەیشت

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتنی گەورەترین بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆرەكانی (فایزەر)ی ئەمریكی و (سینۆفارم)ی چینی ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ 8ی ئاب، بڕێكی زۆری ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆرەكانی (فایزەر و سینۆفارم) گەیشتۆتە كۆگاكانی كۆمپانیای گشتی بەبازاڕكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی، كە بە گەورەترین بڕ دادەنرێت، كە لە ڕۆژێكدا گەیشتبێتە وڵات.

ئاشكراشی كردووە، ئەو بڕە 2 ملیۆن ژەەم ڤاكسینە و بەسەر پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دوو جۆرە ڤاكسینە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند كراوە و سەلامەتن و لەلایەن كۆمپانیا ڕەسەنەكانەوە دروست كراون.

جەختیشی كردۆتەوە، بەشی سەرجەم پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان و ئاوارەكان و هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی دیاری كراوە.