سەردێر

حكومەتی هەرێم بڕیاری لە پشووی دوو سبەی دا

خەڵك-
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە دوو سبەی بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشوووی فەررمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی سێ شەممە 10ـی ئابی 2021 بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پشووی فەرمییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر لەم مانگەدا و ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی 10ی موحەڕەم (عاشوورا)وە دەبێتە پشووی فەرمی.