سەردێر

ئێران، ئەمڕۆ ڕیكۆردی گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا تۆمار كرد

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39619 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39619 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 542 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 4 ملیۆن و 158 هەزار و 729 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 94 هەزار و 15 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.