سەردێر

توركمان هۆشداریی دەداتە یەكێتی و پارتی

خەڵك-

بەرپرسێكی بەرەی توركمانی ڕایدەگەیەنێت، پێكهاتەی توركمان گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك ڕەتدەكاتەوە.

قەحتان وەنداوی بەرپرسێكی بەرەی توركمانی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، پێكهاتەی توركمان گەڕانەوەی پێشمەرگە ڕەتدەكاتەوە، پێشمەرگە سەر بە هەرێمی كوردستانە و ئەركی لە دەستووردا دیاریكراوە كە پاراستنی هەرێمە، ئەركی پێشمەرگە ناو كەركوك نییە، هێزە عێراقییەكانی نێو كەركوك، بەسن بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شارەكە.

وتیشی”دۆخی ئەمنی كەركوك باشە، هیوادارین برایانمان لەیەكێتیی نیشتیمانیی دۆخی كەركوك نەوروژێنن، چونكە كەركوك تایبەتمەندیی خۆی هەیە، هەموان كۆكین لەسەر ئەوەی هێزە عێراقییەكان ئیدارەی دۆسیەی ئەمنی بەرنبەڕێوە، پارتیش هێزێكی ناو كەركوكە، مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ ئەنجامدانی كاری حزبیی لەناو شارەكە”.

توركمان یەك میللەتە و مەزهەب دابەشی نەكردووە، ئەوەی كۆی دەكاتەوە، وشەی توركمانە.