سەردێر

حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ كردە پشووی فەرمی

خەڵك-
لە ماوەی ئەم مانگەدا بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆچی هەروەها عاشووراوە دوو ڕۆژ دەبنە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی سێ شەممە ١٠ی ئاب، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەر بەگوێرەی خشتەكە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی ئاب، بەبۆنەی ڕۆژی 10ی موحەڕەمە (عاشوورا)وە ڕۆژێك پشووی فەرمی دەبێت.