سەردێر

هاوپەیمانی كوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

خەڵك-

 

قەوارەی هاوپەیمانی كوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە قوباد تاڵە‌بانی سە‌رۆكی قە‌وارە‌ی هاوپە‌یمانی كوردستان، سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای هاوپە‌یمانی كوردستان-ی كرد و چەندین بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا جە‌خت لە‌ چوونە‌ بواری جێبە‌جێكردنی قۆناغی یە‌كە‌می ئامادە‌كارییە‌ گە‌ڵاڵە‌ كراوە‌كانی بانگەشە‌ی هە‌ڵبژاردن لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسا بە‌ركارە‌كانی كۆمسیۆنی هە‌ڵبژاردنە‌كان و لە‌بە‌رژە‌وە‌ندی گشتیدا بێت لە‌پێناو سە‌رخستنی هاوپە‌یمانی كوردستان كرایەوە.