سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ 8 قوربانی لێ‌ كەوتەوە

خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەناوچەی گەرمیان، 8 كەس بریندار بوون، كە 4 برینداریان منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمشەو لەسنووری ناحیەی مەیدان لە نزیك گوندی هۆرێن بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان سەنی و نیسان پیكاب) 8 كەس برینداربوون .

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی لە سەرتەكەوە بەئاڕاستە مەیدان ڕۆشتووە، كە شۆفێر و چوار سەرنشینی تێدابووە (سیانیان منداڵن) سەرجەمیان برینداربوون و ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب بەپێچەوانەوە ڕۆشتووە، كە شۆفێر و دوو سەرنشینی تێدابوە (یەكێكیان منداڵە) سەرجەمیان برینداربوون .

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لەناحیەی باوەنور بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

May be an image of road