سەردێر

ئێران، 434 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 38 هەزار و 670 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.


پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 674 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 434 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە، 4 ملیۆن و 57 هەزار و 758 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 3 ملیۆن و 467 هەزار و 765 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 92 هەزار و 628 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.