سەردێر

لە تاران بە فەڕمی ئاڵای كوردستان هەڵكرا

خەڵك
ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی تاران لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەڕمی ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای ئێران بۆ یەكەمجار هەڵكرا.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا كۆدەبێتەوە، وێڕای بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی لە دیدار و گفتوگۆكانیاندا لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایان دەكەن.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت كە لە ماوەكانی ڕابردوودا میلیشیا شیعەكانی نزیك لە ئێران چەند جارێك بۆردوومانی هەولێر و ناوچەكانی دەوروبەریان كردووە.

May be an image of 4 people, people standing and outdoors