سەردێر

مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە ئاستی مەترسیدار

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ٣١٧٢ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ١٧٠١٣ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 785 كەس و سلێمانی ٨٢٥ كەس و لە گەرمیان 84 كەس و دهۆك 1442 و هەڵەبجە ٣٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٧٤٩ كەس چاكبوونەوە و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.