سەردێر

تەندروستی چەمچەماڵ؛لەماوەی مانگی ڕابردوودا زیاتر 11هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری فریاكەوتنیان كردووە

خەڵك
سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت ، لەمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 11هەزار نەخۆش دوای بینین و پشكنین لەلایەن و پزیشك و كارمەندانەوە چارەسەرییان وەرگرتوە.

هەڵكەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە مانگی 7ی ڕابردوودا 11هەزار و 510 نەخۆش و بریندار دوای بینین و پشكنین لەلایەن و پزیشك و كارمەندانەوە چارەسەرییان وەرگرتووە.

دەقی ئامارەكەی سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ:

ــ 98 بریندار بە ڕوداوەكانی هاتووچۆی لە سەنتەرەكە چارەسەری بەپەلەیان بۆكراوە.
ــ 46 كەس بەهۆی پێوەدانی مارودووپشك چارەسەر كراون.
ــ 36 حاڵەتی سوتاوی تۆماركراوە
ــ 9 كەس سەگ گەستونی چارەسەیان وەرگرتوە
ــ 19 كەس گیانیان لەدەستداوە
ــ 248 نەشتەرگەری بچوك ئەنجامدراوە
ــ 720 حاڵەتی شكاوی و بەربوونەوە و دورینەوە و حاڵەتی فریاكەوتن چارەسەركراون.
ــ 725 هێلكاری دڵ بۆ نەخۆشەكان كراوە
ــ 1030 حاڵەتی كۆڵكەیس هەبوە
ــ 1812 نەخۆش داخلكراوە دوای چاودێری كردن و چاكبوونەوە وەرگرتنی چارەسەر گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
ــ 6148 نەخۆش لە بەشی پێشوازی فریاكەوتنی سالار فەقێ محمد چارەسەرییان وەرگرتوە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان