سەردێر

دهۆك؛ لەڕووداوێكی وەرگەڕاندا چوار هاووڵاتی برینداربوون

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سیمێڵ ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی برینداربوون.

ئازاد تەها ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ سێ شەممە 3ی 8ی 2021 لە كاتژمێر 12:30 لە سەر ڕێگای سیمێڵ بۆ سێجێ ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا وەرگەڕا .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار هاووڵاتی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا .

‎May be an image of ‎‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎