سەردێر

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی بەیانی پلەكانی گەرما پلەیەك بەرزتر دەبنەوە بە بەراود لە گەڵ ئەمڕۆدا .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا (0.8) ملم باران لە پێنجوێن و (0.4)ملم لەباتوفە باریووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێشبینی دەكرێ ئەم شەو ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بێت و خێرایی با(5-15)كم/ك بێت هەروەها سبەی بەیانی پلەكانی گەرما پلەیەك بەرزتر دەبنەوە بە بەراود لە گەڵ ئەمڕۆدا.