سەردێر

بۆ كارتی نیشتمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكرێتەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی كارەتەكانیان، بۆیە ئەگەر بەزووترین كات سەردان نەكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەوا كارتە نیشتمانیەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەو هاووڵاتیانەی لە ساڵی (٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ٢٠٢٠) ھاتوون مامەڵەی كارتی نیشتیمانیان كردووە و تا ئێستا نەھاتوونەتەوە بۆ كارتەكانیان پێویستە بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی و باری شارستانی و كارتی نیشتیمانی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

ڕاشیگەیاند، ئەوانەی سەردان ناكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان پاش ماوەیەك كارتەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و ئەوكاتە ھاوڵاتی ئەبێت خۆی سەردانی بەغدا بكات و مامەڵە بكات بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكەی.

جەختیشی كردۆتەوە، تا ئێستا كارتی نیشتمانی تازە لە بەغداوە نەگەڕاوەتەوە، بەڵكو ھەر ئەوانەی بەرواری پێشوون، كە لە ٢٠٢١/٥/٣٠ گەڕاونەتەوە.