سەردێر

تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 200 ملیۆن كەس نزیكدەبنەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 198 ملیۆن و 900 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.


بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە كە ئەمڕۆ سێ‌‌ شەممە لەلایەن زانكۆی “جۆنز هۆبكنز”ی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ 198 ملیۆن و 933 هەزار كەس بەرزبۆوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدا گەیشتنە 4 ملیۆن و 236 هەزار كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە وڵاتی چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، پاشان هندستان و بەرازیل و فەرەنسا و ڕوسیا و بەریتانیا لە ڕیزبەندی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە، ناوییان تۆماركراوە.