سەردێر

وڵاتێكی ئەوروپایی بڕیارێكی نوێ‌ بۆ كۆچبەران دەردەكات

لیتوانیا: وەك تاوانبار مامەڵە لەگەڵ كۆچبەراندا دەكەین

خەڵك-
ئەغنی بیلۆتایت، وەزیری ناوخۆی لیتوانیا بەپێویستی دەزانێت ئەوانەی سنوری دەوڵەتەكەیان دەبەزێنن لە شوێنە قەدەغەكراوەكاندا، وەك ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی تاوانن مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.


ئەمڕ‌ۆ سێ‌ شەممە، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ڕایگەیاند”ئەوانەی سنوری وڵاتەكەمان دەبەزێنن، پێویستە وەك تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و پاسەوانانی سنوریش مافی خۆیانە ڕێوشوێنی تەكتیكیان دەرهەق بگرنەبەر”.

پێشتر لە دیمەنێكی ڤیدیۆییدا كە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوكرایەوە، كۆمەڵێك كۆچبەری عیراقی دەركەون كە گلەیی و گازندە دەكەن، بەو هۆیەی بەدەستی پاسەوانانی سنور لە لیتوانیان داركاریی كراون و ئامێری لێدانی كارەبایان لەدژ بەكارهاتووە.

هەندێك لەو كۆچبەرانەش دەڵێن، پاسەوانی سنوری لیتوانیا بەزەییان بە منداڵەكانیشیاندا نەهاتۆتەوە و لەوانیشیانداوە.