سەردێر

دوواین زانیاری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39019 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕایگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39019 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 378 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 979 هەزار و 827 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 91 هەزار و 785 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئەمەش لەكاتێكدا، بەرپرسانی ئێرانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئێران لە دۆخی سوور و مەترسیداردایە و هاوكات كۆرۆنا گەمارۆی شاری تارانی داوە.