سەردێر

تەندروستی سلێمانی: بۆ پشكنینی كۆرۆنا سەردانی ئەم شوێنانە بكەن

خەڵك
تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە كە سەردانی چوار بنكە بكەن بۆ پشكنینی كۆرۆنا، بەڵام بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكەی پێویست ناكات سەردانی كلینیكەكان بكەن، بەڵكو لە رێگەی مۆبایلەكانیانەوە ئاگاداردەكرێنەوە، تەنها ئەو كەسانە دەبێت سەردانی كلینكەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان، كە بە نیازی گەشتكردنن.

كلینیكەكان ئەمانەن:- ‌
1 – كلینیكی ڕاوێژكاری شەهید د.هێمن
( 8 )بەیانی بۆ ( 12 ) شەو كراوەیە.
2 – كلینیكی ڕاوێژكاری علی ناجی ڕۆژانە لە كاتژمێر( 8.30 )بەیانی بۆ( 6 )ئێوارە. ‌
3- كلینیكی ڕاوێژكاری علی كمال ڕۆژانە لە كاتژمێر ( 8.30 )بە یانی بۆ ( 12.30 ) نیوەڕۆ.
4- كلینیكی ڕاوێژكاری شەهیدتاهیر علی والی بەگ لەگەڕەكی لەسەرچنار ڕۆژانە لەكاتژمێر ( 8 )بەیانی بۆ ( 8 )ئیوارە كراوەیە تایبەتەبە و هاووڵاتییانەی گەشت دەكەن بۆ دەرەوەی وڵات.

دەشڵێت:” پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی گەشت دەكەن پێش (24 بۆ 48) كاتژمێر پشكنیین ئەنجام بدەن، لەهەمان ڕۆژدا سەردان بكەنەوە بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی پێویست بەمەبەستی گەشت كردن”.

تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هاووڵاتیانەی پشكنین ئەنجامدەدەن بە مەبەستی دڵنیابوونیان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكەی لەماوە (24 بۆ 48) كاتژمێر لە ڕێگەی كورتە نامەوە ئەوانەی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن ئاگادار دەكرێنەوە، بۆیە پێویست ناكات سەردانی كلینیكەكان بكات تە نها ئەو هاووڵاتیانە نەبێت كە بەمەبەستیان وەرگرتنی مۆڵەتە دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان.