سەردێر

بەرهەم ساڵح: كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان برینێكی سارێژنەبووە

خەڵك-

سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، دیاریكردنی چارەنووسی زیاتر لە ٢٧٠٠ بێسەروشوێنی ئێزیدی كاری هەرە لەپێشمانە.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیامێكدا بە بۆنەی یادی 7 ساڵەی جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان، ڕایگەیاند، كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان برینێكی قوڵ و سارێژنەبووە.

وتیشی”سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ‌و قەرەبووكردنەوەی قوربانیان ئەركی سەرشانمانە‌‌، گێڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و دیاریكردنی چارەنووسی زیاتر لە ٢٧٠٠ بێسەروشوێنی ئێزیدی كاری هەرە لەپێشمانە”.