سەردێر

كەسێكی نوێ‌ بۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دیاریدەكرێت

خەڵك
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كارو باری ئاینی سلێمانی دەدات و گفتوگۆش لە سەر چەند پرسێكی دیكە دەكات لەنێویاندا پرسی وشكەساڵی.

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە كە كۆبوونەوەی ژمارە 66 ی ئەنجوومەنی پارێزگایە، دەنگ لەسەر پاڵێوراوانی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كارو باری ئاینی سلێمانی دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی پێشنیار و ڕێگا چارەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی وشكەساڵی دەكرێت.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەدەدا دەنگ لەسەر پەسەندكردنی مەرج و ڕێنمایی T.O.R ی تایبەت بە پاراستنی سیمای كلتوری سلێمانی دەدرێت.