سەردێر

بەریتانیا، پشتیوانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق دەكات

ARBIL, IRAQ - APRIL 28: Police, military and medical personnel vote in Iraq's pivotal parliamentary elections on April 28, 2014 in Irbil, Iraq. Iraqi people will go to the polls on April 30 to participate in the first national election since the U.S. troops withdrew from the country in 2011. (Photo by Hamit Huseyin/Anadolu Agency/Getty Images)

خەڵك-

باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لە هەوڵەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دەكەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پێشوەختە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، پێشوازیی لە ریچارد سن باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق كرد و بەرەگاربوونەوەی تیرۆر تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بوو.

ئاشكراشیكرد، ڕیچارد سن ڕایگەیاند، بەریتانیا پاڵپشتی لە هەوڵەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دەكات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە ١٠ی تشرینی یەكەمی داهاتوو ئەنجام بدات.