سەردێر

عیراق، هەرێمی كوردستان زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 12734 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 8734 كەسیش چاكبوونەتەوە، 68 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 53 هەزار و 467 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 12734 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و دهۆك و سلێمانی تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 3616 لە دهۆك 1348 و لە سلێمانی 1038 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە هەولێر 964 حاڵەت و لە كەركوك 304 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 8734 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و واست بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 68 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 13 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.