سەردێر

قۆناغی یەكەمی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 5 ملیار دینار وەك قۆناغی یەكەمی پارەی جووتیارانی هەرێم بۆ گەنمی ٢٠٢١ گەیشتووە، ڕێكارەكان تەواو بن كۆتایی هەفتە دابەشی دەكەین.

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، لە بەغداوە بڕی 5 ملیار دینار وەك قۆناغی یەكەم ڕەوانەی هەولێر كراوە.

دەشڵێت”لەم پارەیە بڕی ۲ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و ملیارێك و٥٠٠ هەزار دینار بۆ پارێزگای هەولێر و یەك ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆكە”.

ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی ڕاستاندنی چەكی پارەكان ڕەوانەی بەغدا كراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان ئەگەر بكرێت كۆتایی ئەم هەفتە دابەشی دەكەین یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو.