سەردێر

مووچەی تەمووز تەواوبوو

200 ملیاری دیكە بۆ مانگی ئاب بەڕێوەیە، چاوەڕێی دووهەم مووچەی بێ لێبڕین بە

خەڵك-

ئەمڕۆ دوو شەممە مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كۆتایی پێدێت و بەپێی زانیارییەكان ئامادەكاریی دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە.

دوای ناردنی 200 ملیار دینار لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ مووچەی مانگی تەمووز، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ لەمەودوا لێبڕینی مووچە كۆتایی پێدێت، بە مەرجێك حكومەتی عێراق بە بەردەوامی پشكی هەرێم بنێرێت.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی عێراق واژووی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینار بۆ مانگی ئاب كردووە و بەو پێش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كات و وادەی خۆیدا دابەش دەكرێت بە بێ لێبڕین.

هەر بە پێی زانیارییەكان، 25ی ئەم مانگە مووچەی تەواوەتی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.