سەردێر

پارەی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 7 دیاریكرا

خەڵك-
ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای دهۆك نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی 7 دیاری كرد.

سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی دهۆك لە خشتەیەكدا نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی (تەمموز) دیاری كردووە، كە لە 7 هەزار و 250 دینارەوە دەستپێدەكات و زۆرترین بڕ 13 هەزار و 750 دینارە.

وەك لە خشتەكەدا هاتووە، لە سۆلاف كەمترین پارە بۆ كارەبای مۆلیدە وەردەگیرێت و لە ناو دهۆك و ئاكرێ‌ و بەردەڕەش و چەند شوێنێكی دیكە دەگاتە بەرزترین نرخ و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی كاتی كاركردنی مۆلیدەكان.