سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ مردن بە كۆرۆنا لە 5 هەزار نزیك دەبێتەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2422 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 814 كەسیش چاكبوونەتەوە و 19 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 14464 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 750 كەس و سلێمانی 917 كەس و دهۆك 612 كەس و هەڵەبجە 31 كەس و گەرمیان 781 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 814 كەس چاكبوونەوە و 19 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4805 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە