سەردێر

داهاتی یەك مانگی نەوت لە 7 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە

خەڵك-
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بڵاوكردەوە، كە لە 7 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بڕی 90 ملیۆن و 467 هەزار و 794 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانە بە تێكڕا بڕی 2 ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل هەناردە كراوە بە نرخی زیاتر لە 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

ئاشكراشی كردووە، كۆی داهاتی بەدەستهاتوو لەو مانگەدا لە فرۆشتنی نەوت 6 ملیار و 513 ملیۆن و 792 هەزار دۆلار بووە.