سەردێر

ماوەی دامەزراندنی فەرمانبەران لە كۆمسیۆن درێژكرایەوە

خەڵك –
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ماوەی پێشكەشكردنی بۆ داواكاری دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژكردەوە، تا ژمارەیەكی زۆرتر لە ئارەزوومەندان بۆ چاودێری كردنی سندوقەكانی دەنگدان دابمەزرێنرێن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەمڕۆ یەك شەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هەر چەند ئەمڕۆ كۆتایی ئەو وادەیە بوو، كە دیاریان كردبوو بۆ پێشكەشكردنی دامەزراندن، بەڵام بڕیاردرا وادەی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندنی كارمەندانی سەرسندوقەكانی دەنگدان بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژ بكاتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، درێژكردنەوەی وادەی پێشكەشكردنی دامەزراندنی كارمەندان بۆ ئەوەیە، كە ژمارەیەكی زۆرتر لە ئارەزوومەندان بۆ چاودێری كردنی سندوقەكانی دەنگدان دابمەزرێنرێن.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو كارمەندانەی دادەمەزرێن چاودێری باش بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن، كە بڕیارە لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم كلیك لەم لینكە بكە