سەردێر

بەرزترین ئاستی مردن بە كۆرۆنا لە عێراق و هەرێم تۆماركرا

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 9394 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 7820 كەسیش چاكبوونەتەوە و 77 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 45 هەزار و 787 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 9394 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 520 و سلێمانی 1060 و هەولێر 750 حاڵەت و دهۆك 612 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 7820 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 347 و هەولێر 257 و دهۆك 177 و كەركوك 293 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 77 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 8 و هەولێر 5 دهۆك 6 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 18734 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎