سەردێر

هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری دەدات

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە هەر كەسێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەكات دەمامك ببەستێت، ئەگەرنا ئیش و كاریان بۆ رایی ناكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە لەگەڵ بەردەوامی بەرزبونەوەی رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی (كۆرونا) بەمەبەستی خۆپارێزی پێویستە ئەوكەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەكەن دەمامك ببەستن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە ئەوەشكراوە،”هەر هاووڵاتییەك دەمامك نەبەستێت مامەڵەی ئیشوكاری بۆ رایی ناكرێت”.