سەردێر

نەبوونیی ئاسایشی خۆراك روو لە هەڵكشانە

نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی رێژەی برسێتیی دەدات

خەڵك

بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ململانێكان و رەوشی كەشوهەوا و پێكدادانە ئابوورییەكان، ئاستی نەبوونیی ئاسایشی خۆراكی لە 23 ناوچە بەرز كردووەتەوە لە جیهاندا.

بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان چاوەڕێدەكرێت ململانێكان و كاریگەرییە ئابوورییەكانی كۆرۆنا و ئاستەنگی كەشوهەوا ببێتەهۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی نەبوونیی ئاسایشی خۆراك لە ماوەی 4 مانگی داهاتوودا.

ئەو ناوچانەشی دیاریكراون لە راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا لوبنان و سووریا و یەمەن و ئەسیوپیا و ئەفغانستان و كۆماری ئەفریقای نێوەڕاستی تێدایە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، بەهۆی قەیرانی خۆراكەوە لە 2020 دا 155 ملیۆن كەس بە هۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراكەوە گیرۆدەبوون و گەیشتووەتە خراپترین ئاستی لە 55 دەوڵەت.

هەردوو رێكخراوی خۆراك و چاندنی نێونەتەوەیی دەبلیو ئێف پی و فاو هۆشدارییانداوە لە ئەوەی 41 ملیۆن كەس رووبەڕووی برسێتی دەبنەوە.