سەردێر

داواكاری گشتیی كۆنیا روونكردنەوەی لەبارەی كوژرانی 7 كوردی شارەكە دا

خەڵك

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی كۆنیا دەربارەی رووداوەكەی كە حەوت كەسی كوردی شارەكەی تێدا كوژرا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە بۆ ئاشكرا كردنی هەموو لایەنەكانی رووداوەكە لێكۆڵینەوەی ورد دەستیپێكردووە و لە دوای پشكنینی شوێنی رووداوكەش تەرمەكان براونەتە پزیشكی دادوەری و دواتر رادەستی كەس و كاریان كراونەتەوە.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی توركیا ئانادۆڵۆ، بەگوێری ئەنجامە سەرەتاییەكانی لێكۆڵینەوەكان ئەوە زانراوە كە هۆكاری رووداوەكە دوژمندارییەكی ١١ ساڵە بووە و لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١دا بەهۆی شەڕی نێوان بنەماڵەكانەوە لێكۆڵینەوە لە ١٦ گومانلێكراو دەستیپێكردووە و شەشیان بە بەندكراوی دادگایی كراون تا ئێستاش دوو كەسیان لە زیندانن. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١دا جارێكی دیكە شەڕ لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا روویداوە و لێكۆڵینەوەكان لە ٢٠ گومانلێكراوی ئەو رووداوەش بەردەوامن.