سەردێر

ئاگری پارێزگای مێرسین كوژێندرایەوە

خەڵك

ئەو ئاگرەی سێ رۆژ پێش ئێستا لە دارستانەكانی شارۆچكەی سیلیفكە سەر بە پارێزگای مێرسین كەوتەوە و تەشەنەی سەند بۆ شارۆچكەی گوڵنار، كوژێندرایەوە.

ئاگری دارستانەكانی شارۆچكەكە كە بەیانی ٢٩ی تەمووز كەوتەوە، دوێنێ بەهۆی توندەبای بەهێزەوە تەشەنەی سەند بۆ سنووری ناوچەی دەدەلەر سەربە قەزای گوڵنار و بە درێژایی شەوی رابردوو، بەردەوام بوو.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاگرەكە بە ناوچەكەدا، تیمی زیاتری ئاگركوژێنەوە رەوانەی ناوچەكە كران و دوای هەوڵێكی زۆر، تیمەكان توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بێت.

لەئێستادا كارەكانی ساردكردنەوە لە ناوچەكەدا درێژەی هەیە.