سەردێر

لە هەولێر 12 یانەی شەوانە داخران

خەڵك
لە ھەولێر ١٢ یانە و ریستۆرانت و كافێ بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و بڕیار و راسپاردەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داخران.

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بەھۆی پابەندنەبوون بەبڕیار و ریكارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر و جێبەجێنەكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی، لە ھەولێر ١٢ یانە و ریستۆرانت و كافی دیكە بەھۆی پابەندنەبوون و سەپێچی لە بڕیارەكان داخران.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەم ھەڵمەتەی لێژنەكانی پشكنین و چاودێری قایمقامییەتی ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار، بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتییان و دڵنیابوونە لە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی و بریار و راسپاردەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر.