سەردێر

بەهۆی بەڕێوەبردنی كەناڵێكی تیلیگرام، 8 ساڵ زیندانی بەسەردا چالاكێكدا سەپێنرا

خەڵك-

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، چالاكێكی ئایینی سزای بەندكردنی زیاتر لە 8 ساڵی بەسەردا سەپا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، جەعفەر ئەوسافی، چالاكی ئایینی خەڵكی بۆكان، لە لایەن لقی یەكەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەكان، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپا.

ڕوونیشیكردەوە، بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دانیشتنی دادگای ناوبراو ئەمڕۆ شەممە لە بەندیخانەی ئورمیە، بە فەڕمی ڕاگەیانراوە.

جەعفەر ئەوسافی، خەڵكی بۆكان و تەمەن ٣١ ساڵە، ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكانەوە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی كەناڵێكی تێلێگرامی بە ناوی “پرسیار و وەڵامی شەرعی ئەهلی سوننەت و جەماعەت” دەستبەسەركرا و لە پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر بوون گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.