سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 10215 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 8614 كەسیش چاكبوونەتەوە و 62 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 110 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 10215 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 332 و سلێمانی 49 و هەولێر 314 حاڵەت و دهۆك 1332 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 8614 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 359 و هەولێر 208 و دهۆك 663 و كەركوك 274 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 62 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 6 و هەولێر 3 دهۆك 7 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 18657 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە