سەردێر

كۆرۆنا، مەترسی بۆسەر ژیانی ئێرانییەكان زیاتر كردووە

خەڵك-

تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19846 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19846 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 286 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 871 هەزار و 8 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 90 هەزار و 630 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، زیاتر لە 400 شار و شارۆچكەی ئێران لە دۆخی ڕەنگی سوور و پرتەقاڵیدان و مەترسی لەسەر ئەو شارانە هەیە.