سەردێر

هاوپەیمانی دژ بە داعش 38 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە

خەڵك-

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، ٣٨ ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە.

واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە عێراق و سوریا، ٣٨ ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجامداوە.

وتیشی”لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، ڕێگری لە ٢٧ تیرۆریستی داعش كراوە كە بە نیازبوون كردەی تیرۆریستی دژبە هاووڵاتییانی عێراق و سوریا ئەنجام بدەن.