سەردێر

سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسان، نرخی بەنزین هەرزان نەبووە

خەڵك-

سەڕەڕای ئەوەی لە هەفتەكانی ڕابردوودا باس لەوە دەكرا نرخی بەنزین دادەبەزێنرێت، بەڵام جگە لەژمارەیەك بەنزینخانەی دیاریكراو، تائێستاش نرخی بەنزین وەك خۆی ماوەتەوە.

لەگەڵ گرانبوونی نرخی بەنزین كە بۆ یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ گەیشتە ٨٠٠ دینار، باس لەوەكرا بەگرتنەبەری هەندێ ڕێكار نرخی بەنزین هەرزان دەكرێتەوە، بەڵام جگە لەژمارەیەك بەنزینخانەی دیاریكراو، تائێستاش نرخی بەنزین وەك خۆی بەبەرزی ماوەتەوە.

ئەو چەند بەنزینخانەیەی بەنزینیان تێدا هەرزان كراوە یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ بە ٦٦٠ دینارە، بەڵام بۆ وەرگرتنی بەنزینەكە نزیكەی نیو كاتژمێر هەندێجار زیاترت پێویستە تا وەریبگری، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێكات بەنزینیان نامێنێت، چونكە قەڕباڵغیەكی زۆریان لەسەرە.

هاوكات زۆرینەی بەنزینخانەكانی تر نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ تائێستاش لەنێوان ٧٧٥ دینار بۆ ٨٠٠ دینارە، ئەمەش وایكردوە ئەو ژمارە لەم بەنزیخانانەی بەنزینیان هەرزان كراوە قەڕەباڵغی زۆری تێدا دروست بێت.

لای خۆشیەوە، گوڵیزار ڕەشید، جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەم هەفتەیەدا لیژنەكەمان كۆبۆتەوە و بڕیارمانداوە سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بكەین و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو سەردانە دەكەین.

سەبارەت بە بەڵێنی هەزران كردنی نرخی بەنزین لەلایەن حكومەتەوە وتی، “بەڵێنێك دراوە بۆ هەرزان كردنی بەنزین، بۆیە ئومێدمان پێیەتی و چاوەڕێ‌ دەكەین”.

No description available.No description available.