سەردێر

د.پشدەر عەبدوڵا؛ تووشبوونی منداڵان بە كۆرۆنا زۆر زیادی كردووە

خەڵك
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی توشبوونی هاووڵاتیان بە كۆرۆنا زۆر زیادیكردووە، لەناو منداڵانیشدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو زیاد بوونە بەدی دەكرێت، دەشڵێـت،”بەشی هەرە زۆری ئەوانەی داخڵ دەكرێن وەڵامی باشیان بۆ چارەسەر هەیە و تەندروستیان باش دەبێت و ئەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە”.

د.پشدەر عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك دەڵێت،”ڕێژەی تووشبوون بە كۆڕۆنا ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە، بەمەش ژمارەی تووشبوونی منداڵانیش لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا زۆر زیادیكردووە”.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەیەكی زۆر لە تووشبووان پێویستیان بە داخڵكردن و مانەوە نیە لە نەخۆشخانە، بەڵام بەشێكیان پێویستیان بە داخڵكردن و مانەوە هەیە لە نەخۆشخانە، بەشێكیشیان نەخۆشیەكە بە تووندی تووش دەبن.

ئاشكراشیكردووە، بەشی هەرە زۆری ئەوانەی داخڵ دەكرێن وەڵامیان بۆ چارەسەر هەیە لەماوەی چەند ڕۆژێكدا، تەنانەت هەندێكیان پێش ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكە بگەڕێتەوە تەندرووستیان باش ئەبێت و ئەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

باسی لەوەشكردووە، لە دیارترین نیشانەكانی ئەم زنجیرەی كۆڕۆنا تازەیە، تا و كۆكە و بێهێزی و سكچوون و ڕشانەوەیە.